بایەکی سارد و وشک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات، لە سبەینێوە لە هەرێمی کوردستان بایەکی سارد و وشک چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئاماژەبەوەدەکات، سبەینێ شەممە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی ھەوا لەسەر ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە.

راشیگەیاندووە، لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەکاتەکانی بەرەبەیانی سبەینێوە بایەکی وشک و سارد چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥کم\س تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە ٣٥کم\س لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە”.

ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشکردووە:”بەھۆی ئەم بایەوە پلەی گەرمی ھەستپێکراوی ھەوا لەم ناوچانەدا ساردتر ئەبێت لە پلەی راستەقینە و ھەست بەکەشێکی سارد دەکرێت بەتایبەت کاریگەری ئەم بایە بەچالاکی دەمێنێتەوە تا پێش نیوەرۆی رۆژی دووشەممە.”

فیفا داوایەکی زیلێنسکی رەتکردەوە
پێشت فیفا داوایەکی زیلێنسکی رەتکردەوە
تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێک رادەگرێت
دواتر تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێک رادەگرێت
ەیوەندیدار