تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێک رادەگرێت



تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی سەر بە تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و واشنتن پۆست رادەگرێت.

تویتەر ئەکاونتی چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی بێ روونکردنەوە داخست. لەسەر ئەمەش رۆژنامەنووسەکان داوای روونکردنەوە دەکەن. حکومەتی ئەڵـمانیا و کاربەدەستانی ئەوروپاش هۆشداری دەدەنە ئیلۆن مه‌سك خاوەنی تویتەر سەبارەت بەم پێشێلکارییه‌ و مافی ئازادی و رادەربڕین.

ئیلۆن ماسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئاماژەی بەوەشکردووە:” یاساکان لەسەر رۆژنامەنووسانیش جێبەجێ دەکرێت وەک چۆن لەسەر کەسێکی ئاسایی جێبەجێ دەکرێت. دەتوانن بەدرێژایی رۆژ رەخنەم لێ بگرن، بەڵام ناکرێت شوێنی نیشتەجێبوونم ئاشکرا بکەن و خێزانەکەم بخەنە مەترسییەوە”.

هاوکات، جێگری وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیاش هەڕەشە دەکات ئەگەر تویتەر لە هەنگاوە هەرەمەکییەکانی بەردەوام بێت، هەژماری خۆی لە تویتەر دەسڕێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە CNNبڵاویکردەوە، “هەڵپەساردنی هەژماری ژمارەیەک لە پەیامنێران لەنێویاندا دۆنی ئۆسلیڤانی پەیامنێری کەناڵی CNN، جێگەی نیگەرانییە. بەڵام جێگەی سەرسوڕمان نییە، زیادبوونی ناسەقامگیری تویتەر دەبێت نیگەرانییەکی گەورە بێت بۆ هەر بەکارهێنەرێکی تویتەر. ئێمە داوای روونکردنەوەمان لە کۆمپانیاکە کردووە و پەیوەست بەو وەڵامەی پێمان دەگاتەوە پەیوەندییەکەمان هەڵدەسەنگێنینەوە”.

بایەکی سارد و وشک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت بایەکی سارد و وشک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ لایەنەکان: بەیەکبگەن، لەیەکبگەن
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ لایەنەکان: بەیەکبگەن، لەیەکبگەن
ەیوەندیدار