ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی سەرۆککۆماری عێراقی کرد



لە درێژەی دیدار و سەردانەكانی لە بەغدا، صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵا سەردانی الدكتۆر عبداللطیف جمال رشید سەرۆك كۆماری عێراقی كرد.

لە دیدارێكدا صلاح الدین موحەممەد بها‌ءالدین ، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان جەختی لە گرنگی پەیوەندی و ڕاوێژكردن لە نێوان هێزە سیاسییەكانی عێراقدا كردەوە بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و دەستەبەركردنی مافەكانی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەكانیان.

لایخۆیەوە، سەرۆك كۆماری عێراق باسی لەبارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەكانی و پێویستی یەكڕیزی هەموو هێزە سیاسییەكان كرد بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری و كاركردن بۆ باشتركردنی دۆخی گوزەران و خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان و ئاماژەشی بە گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگی نێوان حكومەتی فیدراڵی وهەرێمی كوردستان كرد بۆچارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و گەیشتن بە چارەسەری ڕیشەیی بەپێی دەستوور و یاسا و بە شێوەیەك كە مافی هەموو هاوڵاتیان مسۆگەر بكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

سودانی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی مووچەی دوو وەزارەتی هەرێم
پێشت سودانی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی مووچەی دوو وەزارەتی هەرێم
حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ پارەی ئاو دەركرد
دواتر حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ پارەی ئاو دەركرد
ەیوەندیدار