ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: باجێکی قورس دەدەیت



سەرۆکی تورکیا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات ئەگەر هاتوو ئەندامانی حەماس لەسەر خاکەکەی بکاتە ئامانج، ئەوا باجی قورس دەدات، بەڵام ئەم هەڕەشە و شەڕی ڕاگەیاندنەی نێوان تورکیا و ئیسرائیل، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دروست نەکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ئیسرائیلی دایەوە بۆ ئەگەری بەئەمانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس لە تورکیا.

لەو بارەیەوە ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل بوێرێت لە ناو تورکیادا هەنگاوی لەو جۆرە بنێت، ئەوا باجێکی قورس دەدات، بە جۆرێك کە نەتوانێت هەستێتەوە”.

وتیشی: “کەس نییە لە جیهاندا نەزانێت تورکیا لە بواری هەواڵگری و ئاسایشدا چ قۆناغێکی بڕیوە، نابێت کەس ئەوە لەیاد بکات”.

لێدوانەکەی ئەردۆغان دوای ئەوە هات کە رۆنین بار، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل سوورە لەسەر کوشتنی سەرکردەکانی حەماس لە جیهاندا، لە نێویشیاندا ئەو سەرکردانەی لە قەتەڕ، تورکیا و لوبنان دەژین.

نە شەڕی ڕاگەیاندن و نە هێرشە کاولکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب دروست نەکردووە و لەو کاتەی کە هەڕەشەکەی ئەردۆغان بڵاوکرایەوە، نزیکەی 10 کەشتی بازرگانیی لە تورکیاوە بەرەو ئیسرائیل دەچوون.

بە پێی ماڵپەڕی شیپڕادار لە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، نزیکەی 10 کەشتی بازرگانی تورکیا بەڕێوەبوون بەرەو ئیسرائیل.

بە پێی ماڵپەڕی شیپڕادار لە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، نزیکەی 10 کەشتی بازرگانی تورکیا بەڕێوەبوون بەرەو ئیسرائیل.

ڕێکخراوی خێرخوازی خەڵک هاوکاری بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد
پێشت ڕێکخراوی خێرخوازی خەڵک هاوکاری بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد
ئێران ده‌ستی بەسەر دوو کەشتیدا گرت
دواتر ئێران ده‌ستی بەسەر دوو کەشتیدا گرت
ەیوەندیدار