كۆنفرانسی “چاكسازی لە سیستەمی باج لە عێراق” دەستیپێكرد



ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆنفرانسی “چاكسازی لە سیستەمی باج لە عێراق” دەستیپێكرد ،بابەتە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە بریتی دەبن لە سیاسەتی باج، یاسادانان، حوكمڕانی و كارگێڕی و ژمێریاری باج.

سەبارەت بە ئامانجەکانی کۆنفرانسەکە ئاماژە بەوەکراوە، یەکێک لە ئامانجەکانی بریتییە لە هەمواركردنەوەی یاسای باج کە لە لە بەرژەوەندی ژینگەی کارکردندا نییە لەگەڵ پەرەپێدانی لایەنی كارگێڕی باج و لێهاتوویی كارمەندەكانی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی باجدان و وەرگرتن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کاردەکرێت بۆ ڕاستكردنەوەی كەموكوڕیەكانی ژینگەی كاری باج بە شێوەیەك كە خزمەت بە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری وڵات بکات، بەدیهێنانی دادپەروەری باج و كەمكردنەوەی بارگرانی پێدانی باج لەسەر باجدەران، ئاسانكاریكردنی ڕێكارەكانی باج و پەسەندكردنی فەرمانی باجدان و سەرلەنوێ سەیركردنەوەی سیاسەتی باج و گومرگی لە عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ئابووری بازاڕ و بەهێزكردنی پێگەی عێراق لە پۆلێنبەندییە نێودەوڵەتییەكان لە بواری كاری باج و بڵاوكردنەوەی كلتوری باج لە نێوان ئەوانەی كە ئەركی پێدانی باجیان لەسەرە بە ڕەنگدانەوەی داهاتی باج لە ڕێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باش و دروستكردنی وەبەرهێنان كە بەشدارە لە دابینكردنی هەلی كار كە داهاتی بەردەوام دروست دەكات.

لەکۆنفرانسەکەدا لە کۆی ٤٠ توێژینەوە ١٢ توێژینەوەی براوە تاوتوێ دەکرێن کە تایبەتمەندن بە چەند بابەتێک و لەلایەن لایەنە حکومییەکانەوە پێشکەش کراون لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و دەزگا ئەکادیمییەکان و نێو دەوڵەتییەکان.

تونێلەکانی حەماس لە چەند هەفتەیەکدا سەرڕێژ دەبن
پێشت تونێلەکانی حەماس لە چەند هەفتەیەکدا سەرڕێژ دەبن
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بارودۆخی کارەبا و پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بارودۆخی کارەبا و پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار