ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بارودۆخی کارەبا و پرسی مووچە کۆدەبێتەوە



لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا کێشەی کارەبا و دوا پێشهاتەکانی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ کردن لە بارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی جێگری سەرۆک وەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان.

لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

 

كۆنفرانسی “چاكسازی لە سیستەمی باج لە عێراق” دەستیپێكرد
پێشت كۆنفرانسی “چاكسازی لە سیستەمی باج لە عێراق” دەستیپێكرد
970 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و گەشتیاریی لە سلێمانی خەرج دەکرێت
دواتر 970 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و گەشتیاریی لە سلێمانی خەرج دەکرێت
ەیوەندیدار