تونێلەکانی حەماس لە چەند هەفتەیەکدا سەرڕێژ دەبن



سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئیسرائیل بژاردەى پڕکردنەوەى تونێلەکانى حەمماس بە ئاوى دەریا بە بژاردەیەکى باش ناودەبات و جەختیش دەکاتەوە کە بۆ ئەو مەبەستە چەند پلانێکى دیکەیان هەیە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل سیستەمێکی گەورەی پەمپکردنی ئامادەکردووە و بۆ  لافاوکردنی ئەو تونێلانە بەکاردەهێنرێت کە گروپی چەکداری حەماس لە ژێر کەرتی غەززە بەکاریدەهێنن.

هاوکات لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمەوە سوپای ئیسرائیل دانانی زیاتر لە پێنج پەمپی تەواوکردووە کە نزیکەی یەک میل لە باکووری کەمپی پەنابەرانی شاتی دوورە، سیستمی پەمپکردنەکە دەتوانێت هەزاران مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا پاڵپێوەبنێن، بەمەش لە تونێلەکاندا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لافاو دروست دەکەن.

هێرزی هالێڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە میانى سەردانیکردنى کەرتى غەززە ڕایگەیاندووە بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی تونێلەکان لەلایەن حەمماسەوە بیرۆکەی جیاوازیان هەیە و هەموو بژاردەیەکى دیکەیش هەڵدەسەنگینین.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تا ئێستا سەدان تونێلیان لە غەززە وێران کردوە و پلانیشیان هەیە کە هەزاران تونێلى دیکە لەناو ببەن جا لەڕێى تەقاندنەوەیان بێت یاخود پڕکردنەوەیان.

لە کاتێکدا پڕکردنەوەی تونێلەکانی حەماس بە ئاوی دەریا کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی ملیۆنان فەڵەستینی و زیان بە کوالیتی ئاوی خواردنەوە دەگەیەنێت و تێکەڵ بە ئاوی شیرین دەبێت کە هاووڵاتییان بەکاریدەهێنن، هاوکات کاریگەرییەکانی بۆ چەندین نەوە بەجێ دەمێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا تەقاندنەوەی چەک لە تونێلەکاندا لێکەوتەی ژینگەیی مەترسیداری دەبێت، ماددەی ژەهراوی مەترسیدار و کانزا قورسەکان بەهۆیەوە دەڕژێنە ناو ئاوی ژێر زەوی.

ڕۆیتەرز بە دواداچوونی بۆ ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی ووۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەنجامداوە، بەڵام لەو بارەیەوە بەرپرسانی ئیسرائیل ئامادەنەبوون وەڵامبدەنەوە و دیار نییە کە پێش ئازادکردنی بارمتەکان ئیسرائیل تونێلەکان لەناودەبات یاخود نا.

کەشناسی: بارانی پچڕ پچڕ ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
پێشت کەشناسی: بارانی پچڕ پچڕ ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
كۆنفرانسی “چاكسازی لە سیستەمی باج لە عێراق” دەستیپێكرد
دواتر كۆنفرانسی “چاكسازی لە سیستەمی باج لە عێراق” دەستیپێكرد
ەیوەندیدار