فرۆشتنی دۆلار بە توێژێک ڕاگەیەندرا



بانکی رەشید کاتژمێر ٨ی ئەمشەوی دیاریکرد بۆ کردنەوەی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بە مەبەستی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی بانکی ناوەندی.

بانکی ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە کاتژمێر ٨ ی ئەمشەوەوە سەکۆیەکی ئەلکترۆنی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دەکاتەوە بۆ گەشتیاران و دەتوانن لەڕێگەی خۆتۆمارکردنەوە دۆلار بەدەست بخەن.

بانکەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم میکانیزمە نوێیە پێویستی بە کڕینی پێشوەختە هەیە و ئەوەش لە رێگەی لینکێکەوە ئەنجامدەدرێت کە لە پەڕەی فەرمی بانکەکەدا دانراوە، کە مافی ئەوە بە کڕیاران دەدات سەردانی لقەکانی بانکی رەشید بکەن و پارە دینارەکانیان بە کاش پێشکەش بکەن، هاوکات لە بەرامبەردا دۆلار لە رێگەی لقی بانکەکە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادا وەربگرنەوە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەم رێکارە کڕینی دۆلار بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاسانتر دەکات و هەوڵدەدەن بە شێوەیەکی راست و دروست تۆمار بکەن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراودا روو نەدات.

لەماوەی رابردوودا بانکی رەشید لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت دۆلار بکڕن، پێویستە بچنە ناو ماڵپەڕی فەرمی بانکەکەوە و لە ڕێگەی ئەو فۆڕمەی کە بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە، داواکاری پێشکەش بکەن.

ماوەیەک دەبێت بانکەکانی سەر بە بانکی ناوەندی یان پەیوەندیدار بە بانکی ناوەندی عێراقی، سەکۆی ئەلکترۆنییان دروستکردووە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی، هاوکات خوازیاران دەتوانن ناویان تۆمار بکەن و پارەی دینارەکانیان بدەنە بانکەکان، دواتر لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەڕێگەی ژمارە و تۆمارەکانیان دۆلار وەردەگرننەوە و دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

بۆ تۆمارکردن کلیک لەم بەستەرە بکە: 👈👈https://edollar.rasheedbank.gov.iq

پاداشتی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن خەرج دەكرێت
پێشت پاداشتی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن خەرج دەكرێت
خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
دواتر خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار