پاداشتی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن خەرج دەكرێت



دەستەی خانەنشینی نیشتمانی بڕیاری خەرج كردنی پاداشتی كۆتایی خزمەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن ڕاگەیاند.

دەستەی خانەنشینی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاداشتی کۆتایی هاتنی خزمەت بۆ مانگی کانوونی یەكەم (12) بۆ خانەنشینان خەرج دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و لە چوارچێوەی پلانی کارکردنی پاکێجی چاکسازی و بەدواداچوونی ماهر حسێن، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ مانگی کانوونی یەكەم خەرج دەكەن.

ئاشكراشی كردووە، پاداشتەكە پێنج هەزار و ٩٦٩ فەرمانبەری خانەنشین كراو دەگرێتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچە بۆ هەرێم بڕیاری نەدا
پێشت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچە بۆ هەرێم بڕیاری نەدا
فرۆشتنی دۆلار بە توێژێک ڕاگەیەندرا
دواتر فرۆشتنی دۆلار بە توێژێک ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار