خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئۆتۆمبێل له‌سلێمانی له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود گه‌نجێكی كرد به‌ژێره‌وه و بەهۆیەوە‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، نزیك به‌نزینخانه‌ی هه‌وار له‌شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێل كوڕێكی ته‌مه‌ن (21) ساڵه‌ی كرد به‌ژێره‌وه،‌ كه‌ خوێندكاری كۆلیژی پزیشكییه‌.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕووداوه‌كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو خوێندكارە ناوى (ژیرۆ تەها)یە و خوێندکاری قۆناغی چوارەمی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانیە و بۆ خوێندنی وانەی پراكتیكی چۆتە نەخۆشخانەی شار و لەكاتی گەڕانەوەی ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.

فرۆشتنی دۆلار بە توێژێک ڕاگەیەندرا
پێشت فرۆشتنی دۆلار بە توێژێک ڕاگەیەندرا
ئیسرائیل بەشێک لە بەڵگەکانی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری کەوتە دەست
دواتر ئیسرائیل بەشێک لە بەڵگەکانی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری کەوتە دەست
ەیوەندیدار