سەدان مین و تەقەمەنی لە پێنجوێن لەناو بران



دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند سەدان مین و تەقەمەنی بە شێوەیەکی پسپۆڕی لەناوبران.

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی٥/کانونی یەکەمی ۲۰۲۳ بەسەرپەرشتی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە قەزای پێنجوێن تەقینەوەیەک بۆ لە ناوبردنی سەدان مین و تەقەمەنی ئەنجامدرا.

دەزگاکە ڕوونیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی بڕی٥٦٤ مین و پارچەتەقەمەنی جۆراوجۆری لە پڕۆسەیەکی تەقاندنەوەی سەرکەوتووانە لەناوبرد.

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەنجامدا و تیایدا زانیاری لەبارەی مین و پاشماوەی جەنگی لەو سنورە دا خستەڕوو، ڕایگەیاند ” کە قەزای پێنجوێن لەهەرێمی کوردستان بەیەکێک لە ناوچە پیسبووەکان بەمین وتەقەمەنی دادەندرێت بەهۆی بوونی شەڕی گەرمی نێوان عێراق – ئێران، بۆیە دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانیەوە بەردەوام لە هەوڵی پاککردنەوەی ئەو کێڵگەمینانەدایە،

ئاماژەی بەوەشدا، ڕووبەری پیسبوون بە مین لەو قەزایە ئەوەندە زۆرە تیمەکانی مینلابەری ڕۆژانە بەبەردەوامی سەرەڕای گرفتی هۆیەکانی گواستنەوە و بوونی قەیرانی دارایی هەرێم هەموو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ لەناوبردنی سەرجەم مین و تەقەمەنیەکان ، ئەوەی ئەمڕۆش بەرهەمی تیمەکانی مینلابەرییە کە هەرمینێک بۆخۆی مەترسیەک بووە لەسەرگیان و ژیانی هاوڵاتیانی و ژینگەی سنورەکە”

جێگەی ئاماژەیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە (٢٠٦٫٢٨٣٫٥٨٤)مەتردووجا بەمین و تەقەمەنی پیسکراوە لەو ڕووبەرە (١٠٠٫٨٤٤٫٢١٧)مەتر دووجا پاککراوەتەوە، (٥٫٢٢٥)گیان لەدەستان بەو هۆیەوە تۆمارکراوە.

تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی کاروباری مین ڕۆژانە بەردەوام لە کاردان بۆ پاککردنەوەی خاکی پیسبوو بەمین و تەقەمەنی.

بڕیارێک لە دادگای فیدڕاڵییەوە لە بەرژەوەندی هەرێم دەرچوو
پێشت بڕیارێک لە دادگای فیدڕاڵییەوە لە بەرژەوەندی هەرێم دەرچوو
پارەکە گەیشت و مووچەی مانگی 11 دابەش دەکرێت
دواتر پارەکە گەیشت و مووچەی مانگی 11 دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار