پارەکە گەیشت و مووچەی مانگی 11 دابەش دەکرێت



دوای گەیشتنی ئەو پارەیەی کە هاوپەیمانان وەك هاوکاری دەیدەنە پێشمەرگە، مووچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام دان و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی لیوا هاوبەشەکانی پیادە لە کاتێکدایە کە هێشتا هێزەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە، هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکەی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە.

سەدان مین و تەقەمەنی لە پێنجوێن لەناو بران
پێشت سەدان مین و تەقەمەنی لە پێنجوێن لەناو بران
خواستی جیهانی بۆ چەک و پێداویستی سەربازی زیادیکردووە
دواتر خواستی جیهانی بۆ چەک و پێداویستی سەربازی زیادیکردووە
ەیوەندیدار