بڕیارێک لە دادگای فیدڕاڵییەوە لە بەرژەوەندی هەرێم دەرچوو



دادگای فیدڕاڵی عێراق، سکاڵایەکی ڕەتکردەوە کە دژی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و هەردوو کۆمپانیای نەفت هیلال و دانەغازی ئیماراتی تۆمار کرابوو.

دادگای فیدڕاڵی عێراق، دوێنێ کۆتا دانیشتنی بۆ سکاڵایەکی پەرلەمانتار عودەی عەوادی ئەنجامداو، دواجار ئەو دۆسییەیەی ڕەت کردەوە کە دژی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و هەردوو کۆمپانیای نەفت هیلال و داناغازی ئیماراتی تۆماری کردبوو.

عودەی عەواد لە سکاڵاکەیدا، داوای کردبوو گرێبەستی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکان هەڵبوەشێتەوە، بەو پێیەی پێچەوانەی یاسای گرێبەستە حکومییەکانە،

هۆکاری هەڵوەساندنەوەی گرێبەستەکانیش بەپێی سکالاکەی عودەی عەواد بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو کۆمپانیایانە گرێبەستیان لەگەڵ هەرتێم هەیە و نایاساییە گرێبەست لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن،

هاوکات لە بەشێکی تری سکاڵاکەدا ئەوی باسکردووە، کە شێوازی کڕینی غاز لە کۆمپانیاکە پێچەوانەی یاسای وەزارەتی نەوتی عێراقە.

دوای چەندین دانیشتن سەرئەنجام دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ٤ی کانوونی یەکەم سکاڵاکەی پەرلەمانتار عودەی عەوادی ڕەت کردەوە، ئەم بڕیارەش بەربەستی یاسایی لە بەردەم مامەڵەی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی نەوت لە هەرێم نەهێشت.

لە هەرێمی كوردستان بە فەرمی سیحر و جادوو قەدەغە كرا
پێشت لە هەرێمی كوردستان بە فەرمی سیحر و جادوو قەدەغە كرا
سەدان مین و تەقەمەنی لە پێنجوێن لەناو بران
دواتر سەدان مین و تەقەمەنی لە پێنجوێن لەناو بران
ەیوەندیدار