شارەوانی: کارکردن لەپڕۆژەی (یەکتربڕی ئارام) بەردەوامە



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کارکردن لەپرۆژەی (یەکتربڕی ئارام) بەردەوامە و سێ‌ قۆناغی ئەنجام دەدرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە بە بەردەوامی کار لەپڕۆژەی یەکتربڕی ئارام دەکرێت تا لەنزیکترین کاتدا پڕۆژەکە بچێتە خزمەت شۆفێران و هاووڵاتییان.

ڕاشیگەیاندووە، قۆناغەکانی کارکردن لە ئێستادا بڕگەکانی تێکەڵە ڕێژکردن و ئامادەکاری بۆ قیرتاوکردنی شەقامی ئیبراهیم ئەحمەد (عەلوەی کۆن) دەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دانانی گیردەر بۆ ئەندەرپاسەکە و دەستکردن بەکاری ئاوەڕۆی ناو ئەندەرپاسەکە بەردەوامە.

سبەینێ‌ لە دوو گەڕەكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ لە دوو گەڕەكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
وەزیری دارایی: ئەو بەڵێنەی لەلایەن سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیەوە دراوە جێبەجێ دەكرێت
دواتر وەزیری دارایی: ئەو بەڵێنەی لەلایەن سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیەوە دراوە جێبەجێ دەكرێت
ەیوەندیدار