سبەینێ‌ لە دوو گەڕەكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی خشتەی دابەشكردنی نەوت بۆ سبەینێ‌ لە ناو شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت، كە دوو گەڕەك دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەست پێدەکاتەوە و بەرمیلێكی 200 لیتری بە 103 هەزار و 500 دینار دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سبەی سێ شەممە ٥ـ۱۲ـ۲٠۲۳ نەوت لەناو شاری سلێمانی لەسنوری مەڵبەندەکانی (یەک و دوو) لەگەڕەکەکانی ئیبراهیم ئەحمەد وکازیوە دابەش دەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەفتەی ڕابردووەوە دابەشكردنی نەوت لەناو سلێمانی ڕاگیرابوو، بەهۆی ئەوەی هاووڵاتیان ساردبووبوونەوە لە وەرگرتنی نەوت بەهۆی دەنگۆی هاتنی نەوتی عێراقی بەرمیلی بە 50 هەزار دینار.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا نەوتی عێراقی بۆ هەرێم نەهاتووە و لەحاڵەتی هاتنی بۆ دەرەوەی شار دابەش دەكرێت.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: ئازارەكانی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتایی پێ‌ بهێنن
پێشت سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: ئازارەكانی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتایی پێ‌ بهێنن
شارەوانی: کارکردن لەپڕۆژەی (یەکتربڕی ئارام) بەردەوامە
دواتر شارەوانی: کارکردن لەپڕۆژەی (یەکتربڕی ئارام) بەردەوامە
ەیوەندیدار