ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێل بەنزینی زۆری بوێت



یەكەم: هۆکاری سروشتی:
1- کوردستان ناچەیەکی بەرز و نشێوی زۆرە، کە وا ئەکات ئۆتۆمبێل زیاتر بەنزین بخوات.

2- ئاراستەی با/ هەرکات ئۆتۆمبێل بە پێچەوانەی هەواوە لێبخوڕدرێت ئەوا پێویستی بە هێزی زیاترە بۆ ئەوەی هەوا ببڕێت و ئەمە بەرزئەبێتەوە کاتێک با یاخود رەشەبا بێت. هەروەها پێچەوانەکەشی ڕاستە ئەگەر لەگەڵ ئاراستەی هەوا بڕۆی ئەوا بەنزین کەمتر سەرف ئەکات بەهۆی ئەوەی هەوا پاڵ بە ئۆتۆمبێلەكەوە ئەنێت.

دووەم: هۆکاری ئەندازیاری:
1- ڕێگاوبانەکانمان بە شێوەیەک دروست کراون، کە وا لە ئۆتۆمبێل ئەکات باش نەڕوات بە واتای ئەوەی ئەندازەیی نین یارمەتیدەری ڕۆشتن بدەن.

2- جۆری قیر، کە بەکارهاتووە ئەوەی لە کوردستان هەیە کوالتێی باش نیە و یارمەتی دەرنیە بۆ لێخورین. سادەترین نمونە کاتێ قیر تازە بێت و پیایدا ئەڕۆیت هەست بە مورتاحی ڕۆشتن و نزمی فڕەی مەکینە ئەکەیت.

3- قەرەباڵغی شەقامەکان کە وا ئەکات ئۆتۆمبێل زیاتر بوەستێت و بەنزین زیاتر سەرف بکات، چونکە کە ئۆتۆمبێل بوەستێت بۆ هەر كاتژمێرێك وەستان و ئیشکردن یەکسانە بە ٣٣ کیلۆمەتر لێخورین.

سێیەم: هوکاری میکانیکی:
1- هەندێ ئۆتۆمبێل زیاتر بەنزین ئەخۆن وەک لە ئۆتۆمبێلی تر، چونکە هەیە مەکینەی گەورەترە، وەزنی زیاترە، شێوازی دروستکردنەکەی یارمەتیدەری هەوا بڕین نادات بە ئاسانی، جۆری گێر و ژمارەی گێڕ.

2- کێشە لە مەکینە یاخود سیستەمی سوتەمەنی و گێڕ هەبێت.

3- زیاد کرنی کێشی ئۆتۆمبێلەكە بە دەستکاری کردن و گۆڕینی پارچەکان بە تایبەت ویل و تایە. یاخود بە جوانکاری تر کە وا ئەکات كێشی زیاد بێت لەسەر ئۆتۆمبێلەكە ئەمەش وا ئەکات بەنزین زیاتر بسوتێنێت.

4- خراپی کوالتی تایە یان ناڕێکی لە قیاسی تایە، کە یەکێکە لە هۆکارەکان وا ئەکات ئۆتۆمبێل بەنزین زیاتر بخوات.

5- جۆری هەوا لە تایەکان ئایا چ جۆرێ هەوا لە تایەکاندا هەیە ئایا ئۆکسجینە یان نایتڕۆجین، هەمیشە بەکارهێنانی ئۆکسجین وا ئەکات قورسایی زیاتر دروست بکات وەک لە نایترۆجین.

6- بەجێ هێشتنی كێشی زیادە لە سندوقی ئۆتۆمبێل.

چەند هۆکاری تر وەک ستایل و شێوازی لێخورینی شۆفێر ڕۆڵی سەرەکی هەیە، بۆ نمونە شۆفێرێك لە 2500 تا 2700 گێر ئەگۆرێ کەمتر بەنزین سەرف ئەکات چونکە زووتر زەخت ئەخاتە سەر گێر وەک لە مەکینە، بەڵام یەکێکی تر پێ لە سەیارەکەی ئەنێت تا 3500 یان زیاتر کە ئەم زیاتر زەخت ئەخاتە سەر مەکینە وەک لە گێڕ.

 

شۆفێرێکی سەرخۆشی ئۆکراینی بە هەڵە سەربازەكان دەباتە بنکەیەکی ڕوسیا
پێشت شۆفێرێکی سەرخۆشی ئۆکراینی بە هەڵە سەربازەكان دەباتە بنکەیەکی ڕوسیا
وەزیری كارەبا كێشەی كەمی كارەبای نیشتمانی ئاشكرادەكات
دواتر وەزیری كارەبا كێشەی كەمی كارەبای نیشتمانی ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار