بانکی ناوەندی نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە نرخەکەی بگەیەندرێتە ئاستە فەرمییەکەی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 219 ملیۆن و 957 هەزار و 731 دۆلاری خستەڕوو کە 198 ملیۆن و 137 هەزار و 731ی حەواڵە و 21 ملیۆن و 820 هەزاریشی بە نەخت بووە.

سەربارەی هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە نرخەکەی لە بازاڕ دابەزێندرێت.

هەرچەندە بانکی ناوەندی نرخی 100 دۆلاری بە 132 هەزار دینار دیاری کردووە، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە 156 هەزار و 500 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

“مامۆستایەکی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا”
پێشت “مامۆستایەکی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا”
کۆمسیۆن دەربارەی ئەو کاندیدانەی حزبەکانیان دەگۆڕن بڕیاری دا
دواتر کۆمسیۆن دەربارەی ئەو کاندیدانەی حزبەکانیان دەگۆڕن بڕیاری دا
ەیوەندیدار