سودانی: بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان خەرج دەکرێت



سودانی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند و ڕوونیشیکردەوە کە بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان خەرجدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەتدا سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد.

سودانی لە میانی سەردانەکەیدا ڕایگەیاند، یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوو ملیۆن و 151 هەزار و 551 خێزان لە وەرگرتنی بیمەی کۆمەڵایەتی سوودمەند دەبن، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی وەزارەتی کاردا.

هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پێشت هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پارەی وانەبێژان دابەشدەکرێت
دواتر پارەی وانەبێژان دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار