دەروازەیەکی نێوان هەرێم و تورکیا دادەخرێت



دەروازەیەکی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ ماوەی ڕۆژێک دادەخرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌روازه‌كه‌ له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ” ڕۆژی دووشەممە بەمەبەستی کارکردن لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت و لە دیوی سنووری تورکیا، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ئەو دەروازەیە دادەخرێت.”

دەروازەی سنوورى‌ “زێت” كه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتى توركیادا دروستکراوە بۆ ماوەی ڕۆژێک دادەخرێت، هۆکاری داخستنەکەشی کارکردنە لە ڕێگەی دەروازە نێودەوڵەتییەکە، هاوکات لە مانگی ڕابردوودا ڕۆژی ٢٤ تشرینی دووەم جارێکی دیکە ئەم دەروازەیە بۆ ماوەی ڕۆژێک داخرا، نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای دەروازەکە.

ڕۆژی ١٠ ئایار ئەمساڵ ئەم دەروازەیە بە ڕووی گەشتیاراندا کرایەوە کە دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

عێراق لە مانگێکدا ٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە
پێشت عێراق لە مانگێکدا ٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە
“خۆپیشاندانی ساڵ” لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت
دواتر “خۆپیشاندانی ساڵ” لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت
ەیوەندیدار