“خۆپیشاندانی ساڵ” لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت



بڕیارە ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە سلێمانی خۆپیشاندان بکەن کە بە “خۆپیشاندانی بەرفراوانی ساڵ” وەسفیان کردووە.

بە پێی بانگەوازێکی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندانێك بە بەشداریی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ و قەزای شارەزوور ئەنجام بدرێت.

لە بانگەوازەکەدا لە سەرجەم چین و توێژەکان کراوە بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا بکەن و و داواش لە کاسبکار و دوکاندارەکان کراوە بۆ چەند کاتژمێرێک دوکان و بازاڕەکانیان دابخەن و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامی فەرمانگەکانیان بکەن و بەشداربن لە خۆپیشاندانی بەرفراوانی ساڵ.

لە بانگەوازەکەدا هاتووە: “قەیرانەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی بێدەنگیەکانی دوێنێن، بێدەنگی زیاتر قەیرانی زیاتر و بێ مووچەیی و بێ کارەبایی و بێ بازاڕی زیاتر بەرهەم دەهێنێت”.
زیاتر لە دوو مانگە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە دژی دواکەوتنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە خۆپیشاندان دەکەن، جەختیش دەکەنەوە لەوەی تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئامادە نین بچنەوە بۆ دەوام.

دەروازەیەکی نێوان هەرێم و تورکیا دادەخرێت
پێشت دەروازەیەکی نێوان هەرێم و تورکیا دادەخرێت
دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵای هەرێم کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵای هەرێم کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار