عێراق لە مانگێکدا ٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە



ڕۆژی یەکشەممە، ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل بووە.

ئیدارەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، “لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا عێراق ٥ ملیۆن و ١٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، بە تێکڕا ١٧١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم کەمترە کە لەو مانگەدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا ٧ ملیۆن و ٣٢٢ هەزار بەرمیل بووە، بە تێکڕا ٢٣٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمدا بە تێکڕا ١٨٧ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە کاتێکدا لە هەفتەی دووەمدا بە تێکڕا ٢٨٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە کراوە، لە هەفتەی سێیەمیشدا بە تێکڕا ٣٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە کراوە، هەناردەکردن لە هەفتەی چوارەمدا بە تێکڕا ١٧٨ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا”.

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە عێراق لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە پلەی شەشەمی هەناردەکردنی بۆ ئەمریکا بووە، لە دوای وڵاتانی کەنەدا، مەکسیک، سعودیە، کۆڵۆمبیا و بەڕازیل.

هاوکات عێراق لە پلەی دووەمی جیهانی عەرەبیدایە لە دوای سعودیە، کە هەناردەکردنی بۆ ئەمریکا گەیشتە ٦ ملیۆن بەرمیل، لە کاتێکدا کەنەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک ئەو وڵاتەی کە زۆرترین نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکات، لە دوای ئەویشەوە مەکسیک دێت.

ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
پێشت ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
دەروازەیەکی نێوان هەرێم و تورکیا دادەخرێت
دواتر دەروازەیەکی نێوان هەرێم و تورکیا دادەخرێت
ەیوەندیدار