ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێ کەوتەوە



 

لە بەرامبەر یاریگای شێروانە بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێک سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەک، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم لە بەرامبەر یاریگای شێروانە سێ کەس بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، دووان لە بریندارەکان لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە بوون، بریندارەکەی دیکەش نزیک لە ڕووداوەکە بووە، دوای ئەوەی ماتۆڕەکە وەرگەڕاوە لە هاووڵاتیەکەی داوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە لەدایک بووی ساڵی (٢٠٠١ – ٢٠٠٣)ن، هاووڵاتیەکەش لەدایک بووی ساڵی (١٩٧٦)ە.

جەختیشی كردۆتەوە، هەرسێ بریندارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە
پێشت مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە
بانکی ناوەندی بۆ مامەڵە بازرگانییەکان بە دۆلار بڕیاری نوێی دەرکرد
دواتر بانکی ناوەندی بۆ مامەڵە بازرگانییەکان بە دۆلار بڕیاری نوێی دەرکرد
ەیوەندیدار