بانکی ناوەندی بۆ مامەڵە بازرگانییەکان بە دۆلار بڕیاری نوێی دەرکرد



بانکی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ڕێککەوتنی نێوان بانکە عێراقی و تورکییەکان کرد لە مامەڵەی بازرگانیدا لەگەڵ تورکیا دراوی لیرە یان یۆرۆ بەکاربهێنرێت.

بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکردووە،ئەو گفتوگۆیانەی کە لەلایەن شاندێکی هاوبەشی عێراقی (حکومەت، بانکی ناوەندی، کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق، و کەرتی بانکی نوێنەرایەتی ژمارەیەک بانکی ئەهلی) ئەنجامدرا، لە ئیستەنبوڵ تەواو بوو ، ڕێککەوتن کراوە لەگەڵ تورکیا مامەڵەکان بە لیرە و یۆرۆبکرێن بۆ ساڵی ئایندە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی:

ئەو گفتوگۆیانەی کە لەلایەن شاندێکی هاوبەشی عێراقی (حکومەت، بانکی ناوەندی، کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق، و کەرتی بانکی نوێنەرایەتی ژمارەیەک بانکی ئەهلی) ئەنجامدرا، لە ئیستەنبوڵ تەواو بوو و سەرلەبەیانی دوێنێ گەڕایەوە بەغدا

1- ڕێککەوتنی بانکی لە نێوان بانکە عێراقییەکان و هاوتا تورکییەکانیان لە ڕێگەی بانکە نێوەندگیرەکانەوە، بۆ دەستەبەرکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بازرگان و هاوردەکارە گەورەکان و بۆ کردن و پێدانی حەواڵە بە دراوی یۆرۆ و لیرەی تورکی.

2- ڕێککەوتنی ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بازرگانانی بچووک و فرۆشیارانی تاکەکەسی (دینار بە یۆرۆ یان لیرەی تورکی) لەژێر ڕێکخستنەکان بە گواستنەوەی یەکگرتوو بەپێی ڕێکخراوێکی بازرگانی کە گەرەنتی سووڕی یەکگرتووی پڕۆسەی بازرگانی دەکات ( دانانی پارە بە دینار لە ناوخۆی عێراق، پارەدان بە یۆرۆ یان لیرە لە تورکیا، ناردنی کاڵا لە تورکیاوە بۆ عێراق) ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دەرەکی هەزاران کاسبکاری عێراقی و ڕزگاریان دەبێت لە کارکردن لە ڕێگەی ڕێگەی نابنەڕەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنی بازرگانی و گواستنەوەی دەرەکیشدا دێت بە پێی پراکتیزەکردنی دروست و ستانداردەکان و لە چوارچێوەی ئەو پلانە گشتگیرەی کە بانکی ناوەندی پەیڕەوی دەکات بۆ کردنەوەی چەندین کەناڵ و دەرچە و دراو بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری سیستەمی دارایی و پاراستنی لە مەترسییەکان و بەدەستهێنانی سەقامگیری گشتی نرخەکان بە داپۆشینی هاوردەکردن لە نرخی فەرمی، کە بە کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی هەڵاوسان پشتڕاست دەکرێتەوە.

ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێ کەوتەوە
پێشت ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێ کەوتەوە
وەزارەتی كارەبا: ئەگەر سووتەمەنی هەبێت دەتوانین 24 كاتژمێر كارەبا دابین بكەين
دواتر وەزارەتی كارەبا: ئەگەر سووتەمەنی هەبێت دەتوانین 24 كاتژمێر كارەبا دابین بكەين
ەیوەندیدار