مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە



لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆلەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

مەسرور بارزانی ڕایگەیان، جەختمان لە گرنگیی ڕۆڵی یونامی و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکانی لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش عێراق کردەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، باسمان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرد و داوامان کرد نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا بگێڕێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات
پێشت وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات
ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێ کەوتەوە
دواتر ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێ کەوتەوە
ەیوەندیدار