مەسعود حەیدەر: ئێمە پابەندی یاسایین



مەسعود حەیدەر، سەبارەت بە کۆتای هاتنی دەسەڵاتەکانی وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، “پابەندی یاسایین”.

ئەمڕۆ شەممە، مەسعود حەیدەر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە پێی ماددەی ٧١ ی یاسای بودجەی فیدراڵی، ھەموو ئەو بەڕێوەبەرە گشتی، وەکیل وەزارەت و ڕاوێژکارانەی بە وەکالەتن و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر نەداوە، ژمارەیان چەندین ھەزار پلە تایبەتە، لە بەرواری١ کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ ناتوانن دەسەڵاتی یاسایی و صلاحياتى ئەو پۆستانە بەکاربهێنن.

وەکیلی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئێمە پابەندی یاساین و کێشەیەکی گشتی یاسایی دەوڵەتە و پێویستی بە چارەسەر ھەیە بە ھەماھەنگی نێوان حکومەت و پەرلەمان.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ بە بڕیاری وەزیری دارایی عێراق، مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق سەرجەم دەسەڵاتەکانی لێسەندرایەوە.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران و کۆمەڵێک دامەزراوەی دیکەی حکومی کردووە و تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە ماددەی ٧١ی یاسای بودجەی گشتی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٣ بڕیارێکی نوێیان داوە، بەو پێیە سەرجەم دەسەڵاتەکان لە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەسەنرێتەوە، هەر کاتێکیش بڕیاری دیکە درا دەگەرێنرێتەوە.

هاوکات پێشتر مەسعود حەیدەر پێشتر لە بارەگای بارزانی ڕاوێژکاربوو، لە ڕۆژی ١١ی مانگی کانوونی دووهەمی ئەمساڵ پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقی پێدراوە.

 

دابەشكردنی نەوتی سپی لەلایەن عێراقەوە دەستی پێكرد
پێشت دابەشكردنی نەوتی سپی لەلایەن عێراقەوە دەستی پێكرد
کوردێک خەڵاتی باشترینی جیهانی لەبوارێکی پزیشکیدا پێدرا
دواتر کوردێک خەڵاتی باشترینی جیهانی لەبوارێکی پزیشکیدا پێدرا
ەیوەندیدار