کوردێک خەڵاتی باشترینی جیهانی لەبوارێکی پزیشکیدا پێدرا



هاوڵاتییەکی کورد کە خەڵکی شاری دهۆکە و پزیشکی ڤێتتەرنەرییە خەڵاتی ئەستێرەی زێڕینی وەرگرت و وەک باشترین پزیشکی ڤێتەرنەری و ئاژەڵدۆست لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژێردرا.

بەخشینی خەڵاتەکە لەلایەن دەستەیەکەوەیە بەناوی (WorldWide Vets) لە هەموو جیهانەوە ئاژەڵدۆست و پزیشکە ڤێتەرنەرییەکان دەپاڵێورێن و لەرێگەی بەشداریکردنی خەڵک و دەنگدانەوە خەڵاتەکە بە پاڵێوراوی براوە دەدرێت.

خەڵاتی ئەستێرەیی زێڕینی ئەمساڵ درایە د.سلێمان تامیر دامەزرێنەری ڕێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان، لە سۆشیال میدیای دەستەکە نوسراوە “دکتۆر سلێمان ڕێکخراوێکی ئاژەڵدۆستی هەیە و هەموو ژیانی تەرخانکردووە بۆ خزمەتی ئاژەڵان و خواردن و داوو دەرمان دەگەیەنێتە ئەو ئاژەڵانەی لە ناوچە نا ئارامەکانن، هەروەها پەناگەی بۆ سەگە بێلانەکان دروستکردووە.

دکتۆر سلێمان تامیر ئاماژەی بەوەکردووە، “لە ٢٠ وڵاتەوە خەڵکی و ڤێتەرنەر و ئاأەڵدۆستان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکەدا کردبوو، خۆشحاڵم من براوە بووم”

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە و لەوژمارەیەش تەنها ٥٨ کەس بۆ قۆناغی کۆتایی ماونەتەوە، لەناو ئەوانەش سێیان پاڵێوراوی کۆتایی بوون کە بریتیبوون لە د.سلێمان تامیر لە کوردستان، د. راکان سالوس لە فەلەستین، ئیملی ئیلگار لە گامبیا.

ئەوەش لەکاتێکدایە دکتۆرە کوردەکە توانی دوو هەزار و ٣٤٠ دەنگ لەسەر وێبسایتی دەستەکە و ٩٦ دەنگی لەسەر فەیسبووک بەدەستهێناوە و بەوشێوەیە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و خەڵاتەکەی پێدراوە.

مەسعود حەیدەر: ئێمە پابەندی یاسایین
پێشت مەسعود حەیدەر: ئێمە پابەندی یاسایین
سۆران عومەر: تا کێشەی نەوتی هەرێم چارەسەر نەکرێت، کێشەی مووچە چارەسەر نابێت
دواتر سۆران عومەر: تا کێشەی نەوتی هەرێم چارەسەر نەکرێت، کێشەی مووچە چارەسەر نابێت
ەیوەندیدار