قەبارەی هەناردەی ئێران لە پەروێزخانەوە ئاشکراکرا



دەروازی پەروێزخان لەسنووری گەرمیان لەنێوان هەرێم و ئێراندا یەکێکە لە دەروازە نێودەوڵەتییەکان لەنێوان هەردوو وڵاتدا کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا دەکرێت و بەگوێرەی زانیارییەکان لەدوای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە ئێران بە بەهای زیاتر لە ٦٥٠ ملیۆن دۆلار كاڵا و شمەكی لەو دەروازەیەوە هەناردەوی هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە.

عەلی ئەسغەر عەباس، سەرپەرشتیاری فەرمانگەی گومرگی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاند، لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵی ئێراندا کە (لە ٢١ی ئازاری ڕابردووەوە دەستپێدەكات) ملیۆنێك و ٨٨٢ هەزار و ٧٦٦ تۆن كاڵا و شمەك لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.

بەگوێرەی وتەکانی عەلی ئەسغەر بەهای شمەكە هەناردەکراوەکانی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەگاتە ٦٥٩ ملیۆن و ٨٨٧ هەزار و ٤٧٢ دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەی کاڵاو شمەک بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووی ئێرانی لە دەروازەكەوە بە بڕی ٢٠٪ لەڕووی بەها و ٣٤٪ لەڕووی كێشەوە زیادیكردووە،.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زۆرینەی ئەو شمەكانەی ئێران هەناردەی كردوون بریتین لە، (چیمەنتۆ، پلێتی ئاسن، ئاسنی گالڤانایز، پۆڵا، سیرامیك، بەرهەمە پلاستیكییەكان، كێك و بسكیت).

سەرپەرشتیاری فەرمانگەی گومرگی پارێزگای كرماشان ئاماژەی بەوەشکردووە،لەهەمان کاتدا لە دەروازەی شوشمێوە بڕی ١٩٦ هەزار و ٧٣١ تۆن شمەک هەناردەكراوە كە بەهاكەی دەگاتە ٢٦ ملیۆن و ٨٣٦ هەزار و ٣٢٣ دۆلار.

هەرێمی کوردستان پشکی لە ٣٠ ملیارە تەرخانکراوەکەی کەشوهەوا هەیە
پێشت هەرێمی کوردستان پشکی لە ٣٠ ملیارە تەرخانکراوەکەی کەشوهەوا هەیە
ئەمساڵ چەندێک باران باریوە؟
دواتر ئەمساڵ چەندێک باران باریوە؟
ەیوەندیدار