هەرێمی کوردستان پشکی لە ٣٠ ملیارە تەرخانکراوەکەی کەشوهەوا هەیە



بەبەشداری و ئامادەبوونی سەرکردەکانی ١٩٩ وڵاتی جیهان ٢٨ــەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا تایبەت بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە “کۆپ-٢٨” دەناسرێت لە ئیمارات بەڕێوەچوو کە تێیدا هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشدارییان تێداکرد.

کۆنفرانسەکە بە وتاری سەرۆکی ئیامارات دەستی پێکرد و ڕایگەیاند، سندوقێکی ٣٠ ملیار دۆلاری بۆ خزمەتکردنی زەوی بڕیاری لەسەر دراوە.

ئامادەیی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەکاتێکدایە، عێراق لەڕیزبەندی پێنجەمین وڵاتانی جیهاندا دێت کە زۆرترین کاریگەری لەگۆڕانی کەشوهەوا بەرکەوتووە و مەترسی وشکەساڵی و دیاردەی بەبیابانبوون و کەمئاوی ڕووبەڕووی بووەتەوە بۆیە دەیەوێت لەیارمەتی و دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەکان سوودمەندبێت.

بەیان سامی عەبدولڕەحمان راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دەرەوە و گۆڕانی كەشوهەوا گوتی، ئێستە باسی ئەوە دەكرێت كە بودجەیەكی زۆر گەورە بۆ گۆڕینی كەشوهەوا تەرخان بكرێت، ئێمەش هەوڵ دەدەین هەندێك لەو پارەیە بهێنینە هەرێمی كوردستان. حكوومەتی سوودانی شەش ترلیۆن دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دیاری كردووە كە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، جیهان ساڵانە پێویستی بە ٣٨٧ ملیار دۆلار هەیە بۆ ئەوەی وەك قەرەبووی وشكەساڵی، گەرما و لافاوەكان بە وڵاتان بدرێت.

نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد
پێشت نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد
قەبارەی هەناردەی ئێران لە پەروێزخانەوە ئاشکراکرا
دواتر قەبارەی هەناردەی ئێران لە پەروێزخانەوە ئاشکراکرا
ەیوەندیدار