ئیسرائیل: هێرشەکان بۆسەر غەززە دەستپێ دەکاتەوە



لەڕاگەیەنراوێکدا دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلی لەپێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی خاڵەکانی ئاگربەستی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیلەوە کە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی وڵاتەکە، سوپای بەرگری وڵات ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی چەکدارانی حەماس دەستپێکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی دەزگای هەواڵگری مۆساددا ئەوەشخراوەتەڕوو، بزوتنەوەی حەماس ٣٤ جار خاڵەکانی ئاگربەستی نێوانیان لەگەڵ ئیسرائیل پێشێل کردووە و تا ئێستا ٢٧ بارمتەیان لا ماوە کە هێشتا ئازاد نەکراون.

باسی لەوەشکردووە، لەچوارجێوەی پێشێلکردنی دەیانجارەی ئاگربەستەکەدا، چەندجارێک مووشەک ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل کراوە و دووجار سوپای بەرگری ئیسرائیل کراوەتە ئامانج سەلامەتی گیانی بارمتە ئیسرائیلییەکان نەپارێزراوە بۆیە ئۆپەراسیۆن بەمەبەستی کۆتایی پێهێنان بە بزوتنەوەی حەماس دەستپێ دەکاتەوە.

بلینکن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی گفتوگۆ لەسەر “داهاتووی غەززە” دەستپێدەکات
پێشت بلینکن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی گفتوگۆ لەسەر “داهاتووی غەززە” دەستپێدەکات
کوشتن و برینداربوونی کۆڵبەران زیادیکردووە
دواتر کوشتن و برینداربوونی کۆڵبەران زیادیکردووە
ەیوەندیدار