کوشتن و برینداربوونی کۆڵبەران زیادیکردووە



ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی ڕابردوودا کوشتنی کۆڵبەرەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران بە ڕێژەی ٪٢٩٣ زیادیکردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەڕاپۆرتێکدا ژمارەی کۆڵبەرە کوژراو و بریندارەکانی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی مانگی تشرینی دووهەمدا ٨ کۆڵبەر کوژراون‌ و ١١٠ کۆڵبەریش برینداربوون، یەکێک لە کوژراوەکانیش نەوجەوان بووە، هاوکات لە کۆی ١١٠ برینداریش، ١٤ کەسیان تەمەنییان کەمتر لە ١٨ ساڵییەوە بووە.

چالاكوانانى مافى مرۆڤ ئەوەیان خستووەتەڕوو، لە مانگی ١١ بەراورد بە مانگی ١٠ی ئەمساڵ، بە پێداچوونەوە بە ئاماری کوژراو و برینداربووانی مانگەکانی ڕابردوودا دەریخستووە کە ڕێژەی کوشتن ‌و برینداربوونی کۆڵبەران بە ڕێژەی ٪٢٩٣ زیادیکردووە، لە کاتێکدا زۆربەی ئەو کۆڵبەرانەی تەقەیان لێدەکرێت، بار و کۆڵەکەیان بە پێچەوانەی بانگەشەکانی دەسەڵاتدارانی ئیران کەلوپەلی قەدەغەکراوی تێدا نییە.

ڕێکخراوی هەنگاو باسی لەوەشکردووە، زۆرترین ژمارەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە ٩٣ حاڵەت بووە، پارێزگاکانی کرماشان  ٢٢ حاڵەتی تێدابووە و ئازەربایجانی ڕۆژئاواش ٣ حاڵەت.

کۆڵبەر نیوز، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووه‌، لە ماوەی دوو مانگدا واتە لە ٢٢ی مانگی ٩ تا ٢٢ی مانگی ١١ بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنور، مین ‌و کەوتنەخوارەوە، ٩ کۆڵبەر کوژراون‌ و ١٤٥ کۆڵبەریش بە سەختی برینداربوون.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی گشتی ئەو ١٥٤ کۆڵبەرەی لەو ماوەیەدا یان کوژراون یان برینداربون، ١٤١ حاڵەت کە دەکاتە ٪٩٢ ی ئەو ژمارەیە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە بووە.

کۆڵبەران بەشێوەیەکی سەرەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچە سنورییەکانی دیکەن لە ئێران، بۆ دەستبەبەرکردنی بژێویی ژیانی ڕۆژانەیان کۆڵبەری دەکەن کە یەکێکە لە قورسترین ‌و مەترسیدارترین ڕێگاکان.

ئیسرائیل: هێرشەکان بۆسەر غەززە دەستپێ دەکاتەوە
پێشت ئیسرائیل: هێرشەکان بۆسەر غەززە دەستپێ دەکاتەوە
ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دەدات
دواتر ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دەدات
ەیوەندیدار