بلینکن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی گفتوگۆ لەسەر “داهاتووی غەززە” دەستپێدەکات



ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵدەدات گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە داهاتووی کەرتی غەززە دەستپێبکات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئاگربەست و دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

ئەنتۆنی بلینکن پێش سواربوونی فڕۆکەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ واشنتۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، گفتوگۆکانمان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی، ڕەوشی ئێستای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، گەیاندنی هاوکاری مرۆیی زیاتر بۆ فەڵەستین لەخۆدەگرێت.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێش کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، پێشتر وڵاتانی عەرەبی دژی هەوڵەکانی ئەمریکا بوون بۆ تاوتوێکردنی ئایندەی غەززە و داوای ئاگربەستی دەستبەجێیان کرد، هاکات بەرپرسانی ئەمەریکا هیوایان دەخوازن ئاگربەستەکە ڕێگەی گفتوگۆی خۆش کردبێت.

لە کاتیکدا دوێنێ هەینی ئاگربەستەکە شکا و بلینکن نەچووە ناو وردەکارییەکان سەبارەت بە چۆنیەتی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان، بەڵام ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە بلینکن لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری دەرەوەی عەرەبی کۆبووەتەوە، جگە لە نوێنەرانی دەسەڵاتی فەلەستین لە پەراوێزی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان “COP28” لە دوبەی.

ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە واشنتۆن دەیەوێت دەست بە دانوستانەکان بکات لەسەر ڕەوشی کەرتی غەززە ئەگەر ئیسرائیل سەرکەوتوو بێت لە گەیشتن بە ئامانجەکەی کە بریتییە لە نەهێشتنی حەماس.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، ئەمریکییەکان لەو وڵاتە بپارێزێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە، کە بلینکن ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، “بلینکن داوای لە حکومەتی عێراق کردووە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ پاراستنی هەموو ئەو دامەزراوانەی کە ئەمریکییەکانی تێدایە”.

هێزەکانی عێراق هێرشیان کرایەسەر
پێشت هێزەکانی عێراق هێرشیان کرایەسەر
ئیسرائیل: هێرشەکان بۆسەر غەززە دەستپێ دەکاتەوە
دواتر ئیسرائیل: هێرشەکان بۆسەر غەززە دەستپێ دەکاتەوە
ەیوەندیدار