داوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی مامۆستایان دەکرێت



ئەمڕۆ پێنجشەممە مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆڕای گشتی و دەسەڵاتی دادوەری و سەرجەم مامۆستایان لە وەزارەتی پەروەردە ڕایانگەیاند، لەدادگا سکاڵا لەسەر یەکێتی مامۆستایان تۆماردەکەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتییەکە دەکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەکرد، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان تەنها ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانە بەپێی یاسا و ڕێگە بە دامەزراندنی ڕێکخراوی دیکە نادرێت، مامۆستایانی ناڕازی باس لەوەدەکەن ڕکخراوی یەکێتی مامۆستایان بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی و کۆنگرەی ١٢ــیەمی لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١١دا بەستووە بۆئەوەی بۆماوەی چوارساڵ نوێنەرایەتی مامۆستایان بکات و بەپێێ یاسا بۆی هەیە تەنها بۆماوەی شەش مانگ تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە ئەوەش دەریدەخات لەساڵی ٢٠١٦وە تا ئێستا ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایان بە نایاسایی بەردەوامی بە کارەکانی داوە و بڕیارەکانی لەڕووی یاساییەوە پوچەڵە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چەندین جار لەلایەن شەقام و مامۆستایانەوە ڕێکخراوەکە ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام ئەوان بەردەوامن لەکارەکانیان و سەرەڕای بەسەرچوونی بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داوە و ئەمەش پێشێلکردنی یاساکانی هەرێم و خودی رێکخراوەکەیە.

مامسۆتایانی ناڕازی داوادەکەن لەڕێگەی یاساوە ڕێکخراوەکە سڕ بکرێت و کۆتایی بە کارەکانی بهێنرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە و لەبەرامبەردا میکانیزمێکی یاسایی گونجاو لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی پێشوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دابنێت.

هاوکات، مامۆستایانی ناڕازی داوادەکەن خەڵکانی دەرەوەی دوو پارتەکەی دەسەڵات لەڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایاندا نەمێننەوە و بەشداری کارەکانیان نەکەنم و شەرعیەتیان پێ نەدەن هەروەها جەخت دەکەنەوە لەسەر بەردەوامبوون بۆ داواکردن و دەستەبەرکردنی مافە زەوتکراوەکانیان لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمەوە.

ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لیوای 20 ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لیوای 20 ئاگادار دەکرێنەوە
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان دەستگیرکرا
دواتر مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان دەستگیرکرا
ەیوەندیدار