مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان دەستگیرکرا



پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵانی ڕاگەیاند، کە دزی لە دوکانێکی مۆبایل کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاووڵاتییەک کە دوکانی فرۆشتنی مۆبایلی هەیە سکاڵای تۆمارکردووە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین کە دزی لێکراوە، دواتر هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری وورد سەبارەت بە ڕووداوەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکەن بە ناوی ( ن.ع.ا ) لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٩، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە بەرنامەڕێژی کردووە بۆ دزی کردن لە چەند دوکانێکی دیکەش.

ئێستا تۆمەتبار بە پێی ماددەی ٤٤٣ بە بڕیاری دادگا راگیراوە.

داوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی مامۆستایان دەکرێت
پێشت داوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی مامۆستایان دەکرێت
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
دواتر کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
ەیوەندیدار