ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لیوای 20 ئاگادار دەکرێنەوە



وەزارەتی پێشمەرگە، ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لیوای 20ی هاوبەش ئاگادار دەکاتەوە تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەیوەندی بەو شوێنانەوە بکەن کە بۆیان دیاری کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ئاگادار کردەوە کە ناویان لە لیوای 20ی پیادەی هاوبەش هاتووەتەوە کە ڕۆژی شەممە ئامادەبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: “پێویستە تەواوی ئەو کەسانە کە ناویان هاتووەتەوە تاکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەیوەندی بەو جێگایانە بکەن کە پێیان ڕاگەیەندراوە”.

ڕاشیگەیاند، هەرکەسێک لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە پەیوەندی نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی ناوی ئەو پێشمەرگانەی لە لیوای 20 ناویان هاتووەتەوە، کلیك لێرە بکە.

وەزارەتی دارایی وەڵامی مامۆستایانی وانەبێژ دەداتەوە
پێشت وەزارەتی دارایی وەڵامی مامۆستایانی وانەبێژ دەداتەوە
داوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی مامۆستایان دەکرێت
دواتر داوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی مامۆستایان دەکرێت
ەیوەندیدار