باندێكی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی ئاسایش دەبنەوە



 

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، باندێکی ماددەی هۆشبەر پاش ڕوبەڕووبونەوە دەستگیردەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ٢٠٢٣/١١/٢٧ لە شاری کەلار ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٣ ) بازرگانی ماددەی هۆشبەر.

ڕاشیگەیاندووە، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و ڕووبەڕووبونەوەی چەکداریان دا.

ئاشكراشی كردووە، هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزوترین کات هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا.

جەختیشی كردۆتەوە، دەست بەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا، کەبەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش .

 

ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین درێژدەكرێتەوە
پێشت ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین درێژدەكرێتەوە
بەهای دۆلار شكا
دواتر بەهای دۆلار شكا
ەیوەندیدار