ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین درێژدەكرێتەوە



ئەمشەو ئاربەستی چوار ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین كۆتایی دێت و بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئاگربەستەكە بۆ چەند ڕۆژێكی دیكەش درێژ دەكرێتەوە.

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، هیوادارین حەمماس ڕەزامەندی بدات لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆئەوەی زۆرترین بارمتە ئازادبکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئیسرائیل ڕەزامەندی داوە لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ئازادکردنی بارمتەی زیاتر و چوونەناوەوەی زیاتری کۆمەک و هاوکارییەکان.

جەختیشی كردەوە، سەرۆک بایدن بە شەخسی خۆی بەشداریکرد لە رێککەوتنی گۆڕینەوەی بارمتەکان.

هاوكات، ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە، دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەمماس لەرێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ چوار ڕۆژی دیکە.

ئاشكراشی كردووە، گفتوگۆ لەسەر ئازادکردنی نزیکەی 20 بارمتە دەکرێت لە بەرامبەر درێژکردنەوەی چوار ڕۆژی دیکەی ئاگربەست

بەپێی سەرچاوەكانی ڕۆژنامەكە، “هەر درێژکردنەوەیەک ئازادکردنی چەند زیندانییەکی فەلەستینی و چوونەناوەوەی زیاتری هاوکارییەکان لەخۆدەگرێت”

نرخی مریشك هەرزان دەبێت
پێشت نرخی مریشك هەرزان دەبێت
باندێكی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی ئاسایش دەبنەوە
دواتر باندێكی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی ئاسایش دەبنەوە
ەیوەندیدار