بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەماڵێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا



لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کە لە ماڵێک لە سنووری  قەزای کۆیە ڕوویدا کەسیك گیانی لەدەستدا، بە گوێرەی وتەی بەرگری شارستانی کۆیە نازانرێت گیانلەدەستدانی کەسەکە بەهۆی ئاگرەکەوە بووە یاخود نا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرگری شارستانی کۆیە بڵاویکردەوە، ئاگر لە ماڵێک لە گوندی گۆمەشین کەوتەوە و توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەرگری شارستانی کۆیە باسی لەوەکردووە، لە ماڵەکەدا ژنێکی تەمەن ٧٣ ساڵ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی ژنەکە نازانرێت کە ئایا بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە بووە یاخود پێشوەخت مردووە، بۆیە چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادن.

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک دەدات
پێشت دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک دەدات
سێ ماددەی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت
دواتر سێ ماددەی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت
ەیوەندیدار