سێ ماددەی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت



تا کۆتایی ئەمساڵ دوو سەبەتەی خۆراك دابەش دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت ساڵی داهاتووش سێ ماددەی دیکەی بۆ زیاد بکرێت.

موسەننا فرێجی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێگرتن لە قۆرخکاریی بازرگانان دەستمان بە دابەشکردنی سەبەتەیەکی دیکەی خۆراك کردووە و ئەوەشی خستەڕوو کە لە کۆتایی ساڵیشدا سەبەتەیەکی دیکە دابەش دەکرێت.

ئاماژەشیدا بەوەی پێدەچێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا پێشنیازی زیادکردنی ئاردی سفر و پەنیر و شیر بۆ گەورە جێبەجێ بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاشیگەیاند دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کاریگەریی لەسەر سەقامگیری نرخی خۆراك و دابەزینی نرخی برنج و ئارد لە بازاڕەکاندا دروست کردووە.

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەماڵێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەماڵێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا
ناتانیاهۆ مەرجێک بۆ بەردەومی ئاگربەست لە غەززە دادەنێت
دواتر ناتانیاهۆ مەرجێک بۆ بەردەومی ئاگربەست لە غەززە دادەنێت
ەیوەندیدار