سبەینێ لەم گەڕەکانە نەوت دابەشدەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ دابەشكردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی یەك لەگەرەکەکانی ئازادی و شەهیدانی ئازادی و گۆیژە دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە هەروەها ئەو گەڕەکانەی مەڵبەندی ١٠ کە ماون لە سنوری بەکرەجۆ نەوت وەردەگرن.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاندبوو کە تونراوە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەشە نەوتی ژمارە دوو لەناو شاری سلێمانی لەسنوری مەڵبەندەکانی (٧، ٨ ، ٩ ، ١٠) کۆتایی پێ بهێنرێت.

گەڕەكەكانی مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتوون لە (شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە، تووی مەلیك).

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر، تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “لەدوای مەڵبەندی ١٠ی ناوشار، لە سنووری مەڵبەندی یەك دەست بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دەكەنەوە”.

نەتانیاهۆ سەردانی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی کرد لە غەززە
پێشت نەتانیاهۆ سەردانی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی کرد لە غەززە
مەلا بەختیار: ئه‌وه‌ی هەرێم بەدەستیهێناوە به‌شێكی له‌ده‌ست بسه‌ندرێته‌وە
دواتر مەلا بەختیار: ئه‌وه‌ی هەرێم بەدەستیهێناوە به‌شێكی له‌ده‌ست بسه‌ندرێته‌وە
ەیوەندیدار