نەتانیاهۆ سەردانی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی کرد لە غەززە



سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین نەتانیاهۆ سەردانی باکووری کەرتی غەززەی کرد و لەگەڵ سەربازانی سوپاکەی کۆبووەوە.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییە و فۆتۆیانەی کە نووسینگەی سەرۆکوەزیران بڵاویکردووەتەوە، نەتانیاهۆ لە باکووری کەرتی غەززە لەگەڵ سەربازانی سوپاکەی کۆبووەتەوە.

نەتانیاهۆ بە سەربازانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە کە، “هەتا کۆتایی بەردەوام دەبین، هەتا سەرکەوتن. کەس ناتوانێ بمانوەستێنێت”.

نەتانیاهۆ ڕاشیگەیاند، دوای تەواوبوونی ڕاگرتنی مرۆیی دەست بە هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە دەکەنەوە.

بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، ١٤ هەزار و ٨٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە شەش هەزار و ١٥٠یان منداڵ و زیاتر لە چوار هەزاریان ژنن

لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت
پێشت لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت
سبەینێ لەم گەڕەکانە نەوت دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ لەم گەڕەکانە نەوت دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار