یەكەم خوێندنگەی ئامادەیی لە سلێمانی بە فەرمی بایكۆتی شكاند



دوابەدوای بڕیارەكەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، ئامادەیی سەڵاحەدینی كوڕان بە فەرمی بایكۆتی خوێندنی شكاند و دەوامی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

ئامادەیی سەڵاحەدینی كوڕان لە ئاگادارییەكدا، كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، “ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 10ی زانستی و 10و11ی وێژەیی دەکەین، سبەی دوو شەممە دەوام دەست پێدەکاتەوە بەپێی فەرمانی پەروەردە”.

ڕاشیگەیاندووە، “سبەینێ‌ کاتژمێر 8:00 لە خوێندنگەی ئامادەیی کاژاو ئامادەبن”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “پۆلی 11ی زانستی ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ لە خوێندنگەی ئامادەیی کاژاو ئامادەبن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكی زۆرە دەوامی پۆلەكانی 12ی ئامادەیی دەستی پێكردۆتەوە و هاوكات، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە گشتاندنێكدا ڕایگەیاندووە، سبەینێ‌ دوو شەممە دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن و باخچەكانی ساوایانیش دەستپێدەكاتەوە.

لای خۆشیانەوە، مامۆستایانی ناڕازی لە چەند پەیامێكی جیادا ڕایانگەیاندووە، سبەینێ‌ بایكۆت و خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت.

پێت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
سەرۆکی شاندەکەی هەرێم دیاریکرا
دوات سەرۆکی شاندەکەی هەرێم دیاریکرا
پەیوەندیدار