پەروەردەی سلێمانی بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان ئاگادار دەکاتەوە



مامۆستایانی ناڕازیی خۆیان بۆ خۆپیشاندانی سبەینێ ئامادە دەکەن و پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، دەوام ئاسایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و شەماڵ غەفور سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی و جەمال مەحمود  لێپرسراوی هۆبەی کارگێڕی لەناو دیوان، لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتیەکانی قۆناغی (١-٦)، کۆبوونەوە.

پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکە گەیاندنی چەند پەیامێکی پەروەردەیی و ئاساییکردنەوەی دەوامی خوێندن بوو لە ڕۆژی دووشەممە، ئەویش بەگوێرەی ئەو ڕێنماییەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەوە بڵاویکردەوە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بە نووسراوی فەرمیش بەڕێوەبەری باخچەکانی منداڵان و سەرجەم قوتابخانەکانی لە دەستپێکردنەوەی دەوام ئاگادارکردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ دووشەممە، مامۆستایانی ناڕازیی لە دژی دواکەوتنی مووچە، ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە خۆپیشاندان بکەن.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری دا سبەینێ دووشەممە، دەست بە دەوام بکرێتەوە و داواشی لە مامۆستایان کرد هەمان ڕۆژ ڕوو لە ناوەندەکانی خوێندن بکەن.

سەڕاجی لەنێوان کۆن و ئێستادا
پێشت سەڕاجی لەنێوان کۆن و ئێستادا
دۆلار ڕوو لە دابەزینە
دواتر دۆلار ڕوو لە دابەزینە
ەیوەندیدار