مامۆستایان بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی سبەینێ‌ بریاریان دا



دوابەدوای بڕیارەكەی ئەمڕۆی پەروەردەی سلێمانی بۆ ئەوەی سبەینێ‌ دەوام دەستپێبكاتەوە، مامۆستایانی ناڕازی لە بەغداوە گەڕانەوە و بڕیاریاندا سبەینێ‌ بایكۆت و خۆپیشاندان بەردەوام بێت.

ئاوات ئازاد، مامۆستای ناڕازی لە بەغداوە پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دادگای فیدڕاڵی بووین بۆ بەرگری کردن لەمافی هەمووان و دانیشتنی یەکەم زۆر بەسەرکەوتوویی بەڕیوەچوو.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ دوو شەممە ٢٧/١١/٢٠٢٣ هەموومان لەسەر شەقام ئەبین و خۆپیشاندان و بایکۆت بەردەوامە.

پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکە گەیاندنی چەند پەیامێکی پەروەردەیی و ئاساییکردنەوەی دەوامی خوێندن بوو لە ڕۆژی دوو شەممە، ئەویش بەگوێرەی ئەو ڕێنماییەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەوە بڵاویکردەوە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بە نووسراوی فەرمیش بەڕێوەبەری باخچەکانی منداڵان و سەرجەم خوێندنگەكانی لە دەستپێکردنەوەی دەوام ئاگادارکردەوە.

دادگای فیدڕاڵی چارەنووسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران یەکلایی دەکاتەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی چارەنووسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران یەکلایی دەکاتەوە
پارێزگاری نەینەوا دەستی لەکار کێشایەوە
دواتر پارێزگاری نەینەوا دەستی لەکار کێشایەوە
ەیوەندیدار