دادگای فیدڕاڵی چارەنووسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران یەکلایی دەکاتەوە



دادگای باڵای فیدراڵی یەکەم دانیشتنی بۆ سکاڵایەک دژی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا، کە لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی کوردستانەوە تۆمارکرابوو.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی،  بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان، کە لە دژی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو، کۆبووەوە، و دۆسیەکەی بۆ 24ی مانگی 12ی 2023، دواخست.

مامۆستا ئاوات ئازاد، یەکێک بوو لەو مامۆستایانەی سکاڵاکەی تۆمارکردووە رایگەیاند، “ئەمڕۆ پارێزەران و سکاڵاکاران لە دادگاکە ئامادەبوون و بەرگریان لە دۆسیەکە کرد، لە بەرامبەردا پارێزەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەبوون، دادگاکە لە کۆتاییدا بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ مانگی داهاتوو دوابخات بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بدات بە پارێزەران”.

بەپێی سکاڵاکە کە ژمارە 247ی فیدراڵیی ساڵی 2023ی هەیە، سکاڵاکاران داوایانکردووە حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتیی، ژمارە 22ی ساڵی 2018ی هەموارکراوی فیدراڵی، ئەمەش بەپێی ئەو مادانەی کە ئاماژەیان پێداوە لە سکاڵاکەدا، مادەکانی (6، 7، 8، 9)ی یاساکە، و ئەو بڕیار و رێنماییانەی لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵبوەشێنێتەوە.

لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حکومەت بۆ پێدانی مووچەیان، زیاتر لە 900 ملیار دیناری پێویستە.

لە ساڵی 2015 وە و بەتایبەت لە سەرهەڵدانی شەڕی داعش دا حکومەتی هەرێم بە بیانووی قەیرانی دارایی و شەڕ، چەندین ڕێکاری گرتەبەر ، یەکێک لەوانە پاشەکەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆران بوو، بەڵام دوای نزیکەی ٤ ساڵ لە کۆتاییهاتنی شەڕی داعش و جێگیربوونی ئابووری و ئارامی، هێشتا حکومەتی هەرێم بە هەمان ڕیکاری خۆی کاردەکات و هیچ پلەبەرزکردنەوەیەکی بۆ مووچەخۆران نەکردۆتەوە.

دارایی لیستی مووچەی ئامادەكرد و چاوەڕێی پارەكەی بەغدایە
پێشت دارایی لیستی مووچەی ئامادەكرد و چاوەڕێی پارەكەی بەغدایە
مامۆستایان بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی سبەینێ‌ بریاریان دا
دواتر مامۆستایان بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی سبەینێ‌ بریاریان دا
ەیوەندیدار