ئەنجومەنی پەروەردەی سلێمانی دەربارەی کۆتاییهاتنی بایکۆت بڕیاری دا



ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری دا هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوام بکرێتەوە و داواش لە مامۆستایان دەکات ڕوو لە ناوەندەکانی خوێندن بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکاران و کەسوکارەکانیان و ڕای گشتی و ئەنجومەنی وەزیران کراوە، ڕایگەیاند داوا لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ دەکەین ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕووبکەنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

ئەنجومەنەکە دەڵێت: داواکارییەکەمان لە “پەرۆشیمان و هەستکردنمان بە مەترسی بەردەوامبوونی زیاتری ئەم دۆخەیە” کە زیاتر لە دوو مانگە بە هۆی بایکۆتەوە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن داخراوە.

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا دەکات لەوە زیاتر خوێندنی قوتابیان و خوێندکاران نەفەوتێت و چارەنووسی خوێندنیان بە نادیاریی نەمێنێتەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: “پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخەکە لەبەرچاو بگرێت و لە ماوەی نزیك و زوودا داواکارییەکانی مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەران قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکات”.

لە دادگای فیدراڵی سكاڵا دژی مەسرور بارزانی و وەزیری دارایی تۆمارکرا
پێشت لە دادگای فیدراڵی سكاڵا دژی مەسرور بارزانی و وەزیری دارایی تۆمارکرا
ئومێد خۆشناو: وەزارەتی کارەبا غەدر لە هەولێر دەکات
دواتر ئومێد خۆشناو: وەزارەتی کارەبا غەدر لە هەولێر دەکات
ەیوەندیدار