دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە کاریگەری لەسەر مووچە دەبێت؟



شارەزایەکی ئابووری کاریگەری دواکەوتن و تەرخانکردنی بودجەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕوونکردەوە و ئەو لایەنانەشی دیاریکرد کە زەرەرمەند دەبن لەم دواکەوتنە.

زیا محسین، شارەزای ئابووری لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ میدیایەکی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە،  “دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە، لە هەموو حاڵەتەکاندا، کاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە، واتە لە هیچ بارودۆخێکدا مووچە دواناکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “موچەی فەرمانبەران دەستەبەر دەکرێت بەبێ گوێدانە ئەوەی ڕێکارەکانی خەرجکردنی بودجە پەسەند دەکرێت یان نا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەند کراوە، وا ساڵێکی ڕۆشتووە، واتە بڕگەکانی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت”.

ئەو پسپۆڕە ئابورییە ڕوونیدەکاتەوە، “دواکەوتنەکە کاریگەری لەسەر ئەو پرۆژانە دەبێت کە پارێزگا و وەزارەتەکان لە بودجەی وەبەرهێنانەکانیاندا جێیان کردووەتەوە”، ئاماژەش بەوە دەکات، “تەنها لایەنی وەبەرهێنان کە پرۆژە و خزمەتگوزارییەکانن دوادەکەوێت، چونکە پارێزگارەکان ڕێنمایی جێبەجێکردنی بودجەیان وەرنەگرتووە.

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنانی پەرلەمان، پەرلەمانتار محەمەد زەیادی، پێشتر ڕەخنەی لە وەزارەتی دارایی گرتبوو کە ڕێگری لە دەستپێکردنی تەرخانکردنی شایستەی دارایی وەبەرھێنان لە بودجەی سێ ساڵی بۆ پارێزگاکان کردووە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە بە شێوەیەکی نەرێنی ڕەنگدانەوەی هەبووە بە ڕێگریکردن لە تەواوکردنی پڕۆژەکان.

ڕۆژی دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023، دوای گفتوگۆیەکی دوورودرێژ لەنێوان حکومەت و پەرلەمانتاران کە بۆ چەند مانگێک درێژکرایەوە، یاسای بودجەی دارایی بۆ سێ ساڵی 2023، 2024، و 2025 پەسەند کرا، بەڵام تا ئێستا بەشێک لە بڕگەکانی لە خەرجکردنی شایستەی دارایی نەکەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە دواخرا
پێشت ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە دواخرا
شەپۆلێکی باران و بەفر و كەشێكی زستانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی باران و بەفر و كەشێكی زستانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار