ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە دواخرا



باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەمماس لە بەیاننامەیەکی کورت لە پلاتفۆرمی تێلێگرام بڵاویکردەوە، کاروانی دووەمی ئاڵوگۆری دیلەکان دوادەخات بۆ کاتێکی نادیار.

لیواکانی ئەلقەسام کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەمماسە، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ئازادکردنی وەجبە دووەمی زیندانیانی ئیسرائیلی دوادەخەن، بەبێ ئەوەی وادەیەکی دیاریکراو بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەکە دیاری بکات.

ئەمەش لە لێدوانێکی کورتی ئەو بزوتنەوەیەدا لە پلاتفۆرمی تێلێگرام هات، دوای ئەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەلەستینی لە (ڕادیۆی ئەقسا)ڕایاگەیاند، دەستپێکردنی ڕادەستکردنی وەجبەی دووەمی زیندانیانی ئیسرائیلیان بە خاچی سوور لە خان یونس لە باشووری غەززە ڕاگیرا.

لە بەیاننامەکەدا قەسام ئاماژەی بەوەکردووە، “بڕیاری دواخستنی ئازادکردنی وەجبەی دووەمی زیندانیان داوە تا ئەوکاتەی داگیرکەر پابەند دەبێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتننامەی پەیوەست بە هاتنە ناوەوەی کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان و  فریاگوزاری بۆ ناو باکووری کەرتی غەززە، هەروەها بەپێی ستانداردی ڕێککەوتنەکە ئیسرائیل پابەند نەبووە بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان.”

پێشتریش ، بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە کەناڵی عیبری 12ی تایبەتی ڕاگەیاندبوو، “هۆکاری تەکنیکی” لە پشت دواکەوتنی دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادکردنی دەستگیرکراوانی ئیسرائیلی لە غەززە هەیە.

ڕوونیکردەوە کە ئەمڕۆ (شەممە) وەجبەی دووەم بڵاودەکرێتەوە، و “هەموو شتێک باش دەبێت”.

دوێنێ هەینی، ئاگربەستی کاتی مرۆیی نێوان ئیسرائیل و حەمماس لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەرەبەیان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ڕێککەوتنی کاتی ئاگربەستی مرۆیی بریتییە لە ئازادکردنی ٥٠ زیندانی ئیسرائیلی لە غەززە، لە بەرامبەر ئازادکردنی ١٥٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل بەپێی پلە باڵا، هەروەها هاتنە ناوەوەی سەدان بارهەڵگر بە هاوکاری مرۆیی و فریاگوزاری و پزیشکی و سووتەمەنی بۆ هەموو ناوچەکان.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ٣٩ فەلەستینی و ٢٤ ژن و ١٥ منداڵیان ئازاد کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، کە لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەری- میسری-ئەمریکییەوە کۆتایی هات.

لە بەرامبەردا حەماس ١٣ ژن و منداڵی ئیسرائیلی ئازاد کرد کە هەندێکیان خاوەنی دوو ڕەگەزنامەن، ئەمە جگە لە ١٠ تایلەندی و یەک فلیپینی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە لە غەززە دەستبەسەر کرابوون.

شۆڕش ئیسماعیل دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە
پێشت شۆڕش ئیسماعیل دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە
دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە کاریگەری لەسەر مووچە دەبێت؟
دواتر دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە کاریگەری لەسەر مووچە دەبێت؟
ەیوەندیدار