وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای ئاشکرا کرد



زیاتر لە هەفتەیەکە کارەبای نیشتمانیی لە هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە و وەزارەتی کارەباش هۆکارەکەی بۆ پرۆسەی چاکسازی لە وێستگەکانی خەبات دەگێڕێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاند، ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە.

نەوت تەنها لە یەك گەڕەکی سلێمانی دابەش دەکرێت
پێشت نەوت تەنها لە یەك گەڕەکی سلێمانی دابەش دەکرێت
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ئاشکرا کرد
دواتر ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار