نەوت تەنها لە یەك گەڕەکی سلێمانی دابەش دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕؤژی شەممە تەنها لە یەك گەڕەکی شارەکەدا دابەش دەکرێت.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی شەممە لە گەڕەکی بەکرەجۆی سنووری مەڵبەندی 10 نەوت دابەش دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت.

هەفتەی ڕابردووش پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ، بۆ یەکەمجار نەوت لە سەنتەری شاری هەولێر دابەش کرا.

پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە نەوتیان بەسەر زیاتر لە نیو ملیۆن خێزاندا دابەش کردووە.

پارێزگای هەولێر دەربارەی 14 ملیارەکەی حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت پارێزگای هەولێر دەربارەی 14 ملیارەکەی حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات
وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای ئاشکرا کرد
دواتر وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار