بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و تمەن و لیرە بەرزبووەوە



دابەزینی بەهای دراوی عێراق، ئێران و تورکیا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 159 هەزار و 500 دینار بەرز بووەوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر تمەنی ئێرانیش درێژەی هەیە و 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 30 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

لە لایەکی دیکەشەوە دراوی تورکی بەردەوامە لە تۆمارکردنی دابەزینی پێوانەیی و ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای 100 دۆلار گەیشتە دوو هەزار و 886  لیرە.

ئەمریکا: لە عێراق دەمێنینەوە
پێشت ئەمریکا: لە عێراق دەمێنینەوە
سكاڵایەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێ دەکرێت
دواتر سكاڵایەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێ دەکرێت
ەیوەندیدار